له‌گه‌ڵ هاتنی كۆنتینهۆ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی یاریزانێكی پورتوگالی یانه‌كه‌ی ده‌دات. ئه‌ندریا گۆمێز له ئێستادا زۆربه‌ی كات له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گه به هاتنی كۆنیتهۆ به‌ته‌واوی له پێكهاته‌كه‌ی ڤالڤێری دوورده‌كه‌وێته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ری رۆشتنی بۆ یوڤی نزیكتر ده‌بێت. له‌ماوه‌ی رابردوودا راهێنه‌ری یۆڤی چه‌ند جارێك داوای له یانه‌كه‌ی كردووه كه گۆمێزی پورتوگالی ببه‌نه ریزه‌كانیه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌رشه‌لۆنه به‌شێوه‌ی خواستن به‌و داوایه‌ی یۆڤی رازی ببێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure