سه‌رچاوه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی له بابه‌تێكدا تێبینی پزیشكانی بواری ده‌روونی ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی شێوازی گفتوگۆكردن له‌نێوان هاوسه‌راندا، هه‌روه‌ها ئه‌و رستانه بڵاوده‌كاته‌وه كه هاوسه‌ران ده‌بێت به‌رده‌وام به‌یه‌كتر بڵێن تا به‌ئاگابن له‌هه‌ستی یه‌كتر. * له‌كاتی ناخۆشییه‌كاندا به‌رده‌وام به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ: من له‌گه‌ڵ تۆم. * به‌رده‌وام به‌ڵێنی پێبده كه له‌هه‌موو كاته‌كانی ژیاندا پشتی ده‌گریت و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌بیت. * به‌هۆی بوونی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ژیانتدا بێگومان ژیانت جوانتره بۆیه پێیبڵێ: به‌هۆی تۆوه ژیانم خۆشتره. * هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ر پشت به‌یه‌كتر ده‌به‌ستن، بۆیه له‌یادی مه‌كه پێیبڵێ: له‌گه‌ڵ تۆدا له‌هیچ ناترسم. * له‌كاتی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له‌ژیانتان یان كارێكی نوێ، ئاگاداری بكه‌ره‌وه كه هاوكاری ده‌كه‌یت بگات به‌خه‌ونه‌كانی. * له‌كاتێكدا ده‌زانیت كه هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌بێ تۆ ناتوانێت بژی، ئه‌وا به‌كه‌می مه‌زانه باشتره قه‌دری بگریت، چونكه ته‌نها له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كات. * به‌رده‌وام پێیبڵێ: تۆ ته‌واوكه‌ری منی. چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت. * به‌هۆی خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ستده‌كه‌یت كه به‌تواناتری و زیاتر باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌یه، بۆیه پێیبڵێ: خۆشه‌ویستیت ئومێدم پێده‌به‌خشێت. * له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووست پێیبڵێ: من چاوه‌ڕێی تۆم ده‌كرد. * له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی و سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا ده‌ستخۆشی لێبكه. * به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی په‌سه‌ندو گه‌رمتان هه‌یه، پێیبڵێ: له‌دواڕۆژ ناترسم. * پێیبڵێ زیاترم خۆشده‌وێیت، چونكه خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام زیاد ده‌كات و گه‌وره‌تر ده‌بێت. * به‌رده‌وام پێیبڵێ: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ تۆدا تاسه‌ر بژیم. * رۆژانه پێیبڵێ: خۆشمده‌وێیت. چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ت پێیخۆشه گوێی له‌م وشانه بێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure