ته‌ندروستی گه‌رمیان ئه‌و خێزانانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه تازه ده‌بن به خاوه‌نی منداڵ له‌ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌مامێك بڕوێنن و ناوی منداڵه‌كه‌یانی لێبنێن. مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی گوڵاڵه له كه‌لار كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانه له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌و خێزانانه ده‌كات كه ده‌بنه خاوه‌نی منداڵ له‌ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌مامێك بڕوێنن و ناوی منداڵه‌كه‌شیان له نه‌مامه‌كه بنێن. ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ماوه‌ی دوو ساڵه كراوه‌ته‌وه‌و به‌شێكی تایبه‌ته به منداڵانی تازه له‌دایك بوو. خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی گه‌رمیان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure