دووباره به‌كارهێنانی ده‌به‌ی ئاو بیرۆكه‌یه‌كی باشه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژینگه ده‌پارێزێت له‌ڕێگای دووباره به‌كارهێنانی ده‌به‌ی ئاو، نه‌ك له‌جیاتی فڕێدانی بۆسه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌روه‌ها دووباره به‌كارهێنانی ده‌به‌ی ئاو بێبه‌رامبه‌ره‌و پاره‌ی تێناچێت، به‌ڵام له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه دوورباره به‌كارهێنانی ده‌به‌ی ئاو زیانی هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی به‌زانیاری گشتی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر دووباره به‌كارهێنانی ده‌به‌ی ئاو. له‌ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌سه‌ر دووباره به‌كارهێنانی ده‌به‌ی ئاو، ده‌ركه‌وتووه كه پیاوان 45% ده‌به‌ی ئاو دووباره به‌كارده‌هێنن و ژنان 84% ده‌به‌ی ئاو دووباره تا هه‌شت جار به‌كارده‌هێنن، هاووڵاتیان پێیانوایه كه دووباره به‌كارهێنان مه‌ترسیداره بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌روه‌ها له‌زیانه‌كانی دووباره به‌كارهێنای ده‌به‌ی ئاو ده‌ترسن. پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: له‌كارگه‌كان گرنگی به‌شێوازی دروستكردنی ده‌به‌ی ئاو ده‌درێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌به‌ی ئاو زیانی نیه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌به‌ی ئاو له‌مادده‌ی پلاستیك دروستده‌كرێت و پلاستیك زیانی نیه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. ده‌شڵێن: كه‌شوهه‌وا زیانبه‌خش نیه بۆ ده‌به‌ی ئاو، هه‌روه‌ها ده‌به‌كه‌ش زیانبه‌خش نیه بۆ ئاوی ناو ده‌به‌كه. ئاماژه به‌وه‌شده‌ده‌ن، كه ته‌نها له‌كاتێكدا هاووڵاتیان ده‌به‌ی ئاو به به‌رده‌وامی به‌كارده‌هێنن زیانبه‌خشه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاوی به‌لوعه زۆر ده‌مێنێته‌وه له‌ناو ده‌به‌كه‌دا به‌كتریاو كه‌ڕو دروستده‌كات، ئه‌وه‌ش زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام له‌كاتێكدا زیانی نیه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا دوو تا سێ جار ئاوی ده‌به‌كه بگۆڕیت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure