رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویان كردووه‌ته ماورۆ ئیكاری ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌نهێنی پشكنینه پزیشكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید ئه‌نجامداوه. رۆژنامه‌ی ئاس و ماركا كه دوو رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگن له ئیسپانیا ده‌ڵێن: له‌م مانگه‌دا ئیكاری ئه‌نته‌ر به‌ره‌و ریاڵ مه‌درید به‌جێده‌هێڵێت و شوێنی به‌نزیمه ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئیكاری كه هاوكات هاوسه‌ریشیه‌تی ئه‌و هه‌واڵانه به‌درۆده‌خاته‌وه‌و ده‌ڵێت: له ئێستادا شتی وا له‌ئارادا نیه، به‌ڵام ریاڵ مه‌درید چه‌ندین بۆندی پێشكه‌شی ئیكاری كردووه‌و وه‌ڵاممان نه‌داونه‌ته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure