له ئاگادارییه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند هه‌واڵێكی ناڕاست به‌درۆده‌خاته‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه نیشتمانی و وه‌زارییه‌كانی پۆلی 9 و 12 ی ئاماده‌یی. كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: هه‌واڵ و ئاگاداری و روونكردنه‌وه‌كان ته‌نها له ئێمه وه‌ربگرن ماوه‌یه‌كه چه‌ندین هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تاقیكرنه‌وه نیشتمانی و وه‌زارییه‌كانی پۆلی نۆیه‌م و دوانزه‌ی ئاماده‌یی. پێویسته لێره دووپاتیبكه‌ینه‌وه كه ئه‌و تاقیكردنه‌وانه هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و ڕۆژ ناڕۆژێك ئه‌نجامده‌درێن و ئه‌گه‌ر كه‌وته هه‌ینی له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌نجام نادرێت و ده‌كه‌وێته ڕۆژی دواتر. داوا له میدیاكاران و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و قوتابیان و مامۆستایان ده‌كه‌ین كه قسه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌نها له په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ۲٠۱۸/۱/۱٥ خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure