سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی دووشەممە 22-1-2018 لە تەلاری ھونەر ئاھەنگی دەرچوانی خوێندکارانی بۆ خوێندنی ساڵی 2016-2017 رێکدەخات. بۆیە دوا لە خوێندکارانی کۆلێجە تەکنیکییەکانی کارگێری، تەندروستی، ئەندازیاری، ئینفۆرماتیک، ھەروەھا خوێندکارانی پەیمانگاکانی تەکنیکی سلێمانی، دوکان، چەمچەماڵ، زانستی کۆمپیوتەرو بەکرەجۆ دەکەین، سەردانی کۆلێج و پەیمانگاکانتان بکەن بۆ وەرگرتنی رۆب و زانیاری سەبارەت بەئاھەنگەکان. تێبینی/ سەعات 10ی پێشنیوەرۆ 22-1-2018 ئاھەنگی کۆلێجە تەکنیکییەکانی کارگێری، تەندروستی، ئەندازیاری، ئینفۆرماتیک و پەیمانگاکانی تەکنیکی سلێمانی بەرێوەدەچێت. سەعات 2ی پاش نیوەرۆی ھەمان رۆژ، ئاھەنگی پەیمانگاکانی تەکنیکی دوکان، چەمچەماڵ، زانستی کۆمپیوتەرو بەکرەجۆ بەرێوەدەچێت. خاك - سايتى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure