ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی
له راگه‌یه‌نراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئامار‌و زانیاری كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵی 2017 ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندی به شه‌فافییه‌ت و به‌رچاوڕوونی هاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، له یازده ته‌وه‌ری جیاوازدا پوخته‌ی كار‌و چالاكی و زانیارییه‌كانی ساڵی 2017 بۆ ڕایگشتی و هاووڵاتیان به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م/ زانیارییه‌كان له‌بواری پاراستنی منداڵ:
1.زانیارییه‌كان له‌بواری له خۆگرتنی منداڵان:
ڕ.ماڵی ساوایان (خوار 4 ساڵ): ژماره‌ی منداڵانی سودمه‌ندبوو له خانه‌ی ساوایان (خوار4 ساڵ) بریتییه له (33) منداڵ، ژماره‌ی منداڵانی خانه له ئێسته‌دا بریتییه له ( 15 منداڵ/ 13 كوڕ‌و 2 كچ)، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان یان گه‌یه‌نراونه‌ته خێزانی جێگره‌وه بریتییه له (18 منداڵ/ 7 كوڕ‌و 11 كچ). (تێبینی: ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 2016دا 24 منداڵ بووه)
ب.ماڵی كوڕان: ژماره‌ی سودمه‌ندانی خانه‌ی كوڕان (30) منداڵ، له‌وانه (12)یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده‌و له ئێسته‌دا له خانه‌ی كوڕان (18) منداڵ ژیانی ئاسایی به‌ڕێده‌كه‌ن.
ج.ماڵی كچان: ژماره‌ی سودمه‌ندانی خانه‌ی كچان له‌ساڵی 2017 بریتییه له (47) منداڵ و له‌وانه (38) منداڵیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزان و له ئێسته‌دا (9) منداڵ له ماڵه‌كه‌دان و ژیانی ئاسایی به‌ڕێده‌كه‌ن.
د.پڕۆژه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵ بۆ ناوخێزان كه له‌لایه‌ن ماڵه‌كانه‌وه به‌پێی ڕێنمایی جێبه‌جێده‌كرێت: ژماره‌ی منداڵانی ده‌ره‌وه‌ی خانه (61 منداڵ/ 43 كوڕ‌و 18 كچ).
ه.پرۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه:
خێزانی جێگره‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت و شاری سلێمانی بۆ ئه‌زمونكردن هه‌ڵبژێردراوه‌و له ساڵی 2017 دا پڕۆژه‌كه هه‌نگاوی كرداری خۆی ناو توانی خێزان ئاماده‌بكات بۆ وه‌رگرتنی منداڵ و منداڵیش بنێرێته ناو خێزان، له ساڵی 2017 له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه: (5 منداڵ) نێردراونه‌ته ناو خێزانه جێگره‌وه‌كان، 10 خێزانیش په‌سه‌ندكراون و ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی منداڵ.
2.هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنی منداڵان(هێڵی 116ی منداڵان):
ڕ.به‌درێژایی ساڵی 2017، ژماره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیانه‌ی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا كراون به هێڵه‌كه‌وه بریتین له (64,148) په‌یوه‌ندی، له‌وانه (16,467) یان له كاتی ده‌وامدا بووه له سه‌عات 8.30 بۆ 2ی پاشنیوه‌ڕۆو وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه. (تێبینی: ژماره‌ی په‌یوه‌ندی وه‌رگیراو له ساڵی 2016 بریتیبووه له 4505 )، واته له ساڵی 2017 نزیكه‌ی چوار هێنده‌ی ساڵی 2016 په‌یوه‌ندی وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه.
ب.كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌لایه‌ن منداڵان و خێزانه‌كانیانه‌وه ڕوبه‌ڕووی هێڵه‌كه كراونه‌ته‌وه بریتین له (1,557) كێشه (تێبینی: له ساڵی 2016 بریتبوون له 496 كێشه)، له‌وانه ( 765 كێشه‌یان هی منداڵی خانه‌خوی) بوون و (792 كێشه‌ش منداڵی ئاواره)، جۆری كێشه‌كانیش به‌مجۆره دابه‌شبوون (768 خێزانی، 601 ته‌ندروستی، 34 سۆزداری، 24 یاسایی، 92 په‌روه‌رده‌یی، 13 كۆمه‌ڵگا، یه‌ك حاڵه‌ت سێكسی، هی تر 30)، له‌و كێشانه (705)یان ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی تر كراون بۆ چاره‌سه‌ر.
3.پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ و خێزان به‌هاوكاری ڕێكخراوی (یونسێف):
ڕ.ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سودمه‌ندبوون له سه‌نته‌ره‌كانی پڕۆژه‌كه له شاره‌كانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان بریتییه له (7,894) منداڵ، له‌وانه (811 منداڵی خانه‌خوی، 6469 منداڵی ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق و 279 منداڵیش په‌ناهه‌نده‌ن).
ب.ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سودمه‌ندبوون له پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی به‌شێوه‌ی تیمی گه‌ڕۆك بریتییه له (9,247) منداڵ، (منداڵی خانه‌خوی 1457، منداڵی ناوخۆی ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق 6943، منداڵی په‌ناهه‌نده 847).
ج.ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌ك حاڵه‌ت (كێشه) وه‌رگیراون له پڕۆژه‌كه‌دا بریتییه له (568) منداڵ كه هه‌موویان له منداڵانی ئاواره‌ن.
د.ژماره‌ی ئه‌و خێزنانه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا هاوكاری ماددی كراون بریتییه له (124) خێزان.
دووه‌م/ له‌بواری ئافره‌تان و داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو:
ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ساڵی 2017 داڵده‌دراون و سودمه‌ندبوون له خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كانی ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و پارێزراون بریتییه له (230 ئافره‌ت و 51 منداڵ)، ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له ئێسته‌دا له ماڵه‌كه داڵده‌دراون بریتییه له (30ئافره‌ت و 1 منداڵ). (تێبیی: ڕێژه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، چونكه له ساڵی 2016 ئه‌و ژماره‌یه 204 ئافره‌ت بوون).
سێیه‌م/ له‌بواری پاراستنی به‌ساڵاچووان و له‌خۆگرتنیان:
ژماره‌ی ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی سودیان له خانه‌ی به‌ساڵاچووان وه‌رگرتووه له‌ساڵی 2017 برتییه له (74) به‌ساڵاچوو، له‌وانه (14) به‌ساڵاچوو خانه‌ی به‌ساڵاچووانیان به‌جێهێشتوه‌و (13) به‌ساڵاچوویان كۆچی دواییان كردووه، له ئێسته‌شدا (47) به‌ساڵاچوو له خانه‌كه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن (35پیاو و 12 ئافره‌ت)، ژماره‌ی به‌ساڵاچووه په‌ككه‌وته‌كان كه ئێسته له یه‌كه‌ی په‌ككه‌وته‌ی ماڵی به‌ساڵاچووان 24 سه‌عات خزمه‌ت ده‌كرێن بریتییه له (19) به‌ساڵاچوو. (تێبینی: ژماره‌كه هێندێك زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی له‌ساڵی 2016 سودیان له ماڵی به‌ساڵاچووان وه‌رگرتووه كه 69 به‌ساڵاچوو بێت).
چواره‌م/ له‌بواری ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تدا:
ژماره‌ی سودمه‌ندانی سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی بواری په‌روه‌ده‌و ڕاهێنانی تایبه‌ت بریتیه له (187) منداڵ و گه‌نجی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون:
1.په‌یمانگای ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك: 32 منداڵ (10 كوڕ‌و 22 كچ).
2.په‌یمانگای هیوای نابیستان: 93 خوێندكار (48 كوڕ‌و 45 كچ).
3.په‌یمانگای ڕووناكی:19 خوێندكار (12 كوڕ‌و 7 كچ).
4.په‌یمانگای هانا: 37 سودمه‌ند (21 كوڕ‌و 16 كچ).
سه‌نته‌ری ئۆتیزم: 11 منداڵ (10 كوڕ‌و 1 كچ).
پێنجه‌م/ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان:
1.ژماره‌ی تۆماركراوو پرۆسه‌ی پیاچوونه‌وه‌و ئه‌نجامی لیژنه پزیشكییه‌كان: ژماره‌ی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی له فه‌رمانگه‌كانمان تۆمارن (تا 2013) بریتین له (29,545) (تێبینی: ئه‌م ژماره‌یه له‌ساڵی 2016 بریتی بووه له 30229)، له پرۆسه‌ی دووباره پشكنینه‌وه‌دا كه به فه‌رمانی ژماره 1515 ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی 4ی 2016 ده‌ستیپێكردووه‌و له 1ی 10ی 2017 كۆتایی پێهاتووه به‌مجۆره:
ڕ.ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌و سه‌ردانی لیژنه پزیشكییه‌كانیان كردووه بریتین له (25,267) هاووڵاتی.
ب.ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌هاتوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم و سه‌ردانی لیژنه پزیشكییه‌كانیان نه‌كردووه بریتین له (4,278) هاووڵاتین.
ج.ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌پێی ڕێنماییه‌كان شایسته نابن له‌وانه‌ی لیژنه پزیشكی‌یان كردووه بریتیه له‌نزیكه‌ی له سه‌دا دوازده (12% ) كه ده‌كاته نزیكه‌ی (3,000).
2.مۆڵه‌تی به‌خێوكار: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه یان نوێكردووه‌ته‌وه بۆ به‌خێوكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ڕێژه‌ی شایسته بریتییه له (389) مۆڵه‌ت، مۆڵه‌ته‌كانیش زۆرترینیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن به (269) مۆڵه‌ت، كه‌مترینیان له وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و پێشمه‌رگه‌و خوێندنی باڵا‌و ڕۆشنبیرین كه بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك ته‌نها (2) مۆڵه‌ته، مۆڵه‌ته‌كانیش به‌پێی شاره‌كان به‌مجۆره دابه‌شبوون (308 سلێمانی، شاره‌زوور 13، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین 38، چه‌مچه‌ماڵ 18، ده‌ربه‌ندیخان 3) ڕه‌گه‌ز (36)یان كوڕ‌و (353)یان مێ، به‌پێی كه‌سه نزیكه‌كانیش بریتییه له (327) دایك و (28) باوك و (6) برا و (10) خوشك و (7) هاوسه‌رو (6) كچ و (1)كوڕ‌و (1)پور و (3)براژن.
3.مووچه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی: ژماره‌ی مووچه (هاوكاری)یانه‌ی دابه‌شكراون له‌ساڵی 2017 بریتییه له (10) مووچه‌ی مانگه‌كانی (6 تا 12ی 2016 و مانگه‌كانی 1و 2 و 3و 4ی 2017) كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له (17,081,150,000 ) حه‌ڤده ملیار‌و هه‌شتاو یه‌ك ملیۆن و سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
4.پشكنین بۆ بیناو دروستكردنی ستانداردی ئه‌ندازیاری بینای شیاو بۆ كه‌مئه‌ندامان:
ڕ.له‌ساڵی 2017دا، به‌شی ئه‌ندازیاری به‌دواداچوونی بۆ 28 بیناو پرۆژه‌ی جۆراوجۆر كردووه، له‌وانه 18یان تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی كه‌مئه‌ندامانیان كردووه‌و 10 یان شیاونه‌بوون بۆ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن كه‌مئه‌ندامانه‌وه.
ب.له ساڵی 2017 دا به‌شی ئه‌ندازیاری توانیویه‌تی سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تایبه‌ت به بیناو پڕۆژه جۆراوجۆره‌كان بۆ كه‌مئه‌ندامان ئاماده‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پارێزگا‌و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌به‌رهێنانه‌وه بچێته ناو پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و پابه‌ندییه‌كانی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی یان ناحكومی كه بیناو پرۆژه‌ی نوێ دروستده‌كات.
شه‌شه‌م/ دایه‌نگه‌كان:
1.ژماره‌ی دایه‌نگه‌و منداڵی سودمه‌ند: سه‌رجه‌م ژماره‌ی منداڵان له دایه‌نگه‌كان بریتیه له (1837) منداڵ و ژماره‌ی دایه‌نگه‌كان بریتیه له (70) دایه‌نگه، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون: ژماره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كان بریتییه له (11) دایه‌نگه‌و (276) منداڵیان له‌خۆگرتووه، دایه‌نگه ناحكومییه‌كان ژماره‌یان (52) دایه‌نگه‌یه كه (1416) منداڵیان له‌خۆگرتووه‌و نزیكه‌ی 431 هه‌لی كاریشیان ره‌خساندووه بۆ ره‌گه‌زی مێ، ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی فه‌رمانگه‌كانیش بریتییه له (11) دایه‌نگه كه (321) منداڵیان له‌خۆگرتووه، ژماره‌ی ئه‌و دایه‌نگانه‌ی له‌ساڵی 2017 له‌سه‌ر داوای خۆیان داخراون (7) دایه‌نگه‌یه، وه (5) دایه‌نگه‌ش به‌هۆی كه‌موكورتییه‌وه سزادراون به‌سزای ئاگاداركردنه‌وه.
2.ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی نوێ و دایه‌نگه‌ی داخراو و دایه‌نگه‌ی سزادراو: له ساڵی 2017دا () دایه‌نگه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی منداڵ داخراون، له به‌رانبه‌ردا دایه‌نگه‌ی نوی كراونه‌ته‌وه، دایه‌نگه‌ی سزای (ئاگاداركردنه‌وه)یان پێدراو به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنمایی و سیستمی دایه‌نگه‌كان.
حه‌وته‌م/ خول و ڕاهێنان و وۆركشۆپه‌كان:
له خول و ڕاهێنانه جۆراوجۆره‌كانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و پڕۆژه‌كانی پاراستنی خێزان و منداڵ (738) كه‌س سودمه‌ندبوون له ساڵی 2017، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون:
1.ژماره‌ی سودمه‌ندان له خول و راهێنانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ و خێزان بریتییه له (220كارمه‌ندو توێژه‌ری پڕۆژه) له شاره‌كانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان.
2.ژماره‌ی سودمه‌ندان له خول و ۆركشۆپ به‌شێوه‌ی گشتی له‌بواری پاراستنی خێزان و هوشیاری كۆمه‌لایه‌تی و جۆراوجۆر بریتییه له 518 كه‌س.
هه‌شته‌م/ چاودێری خێزان:
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لیستی چاودێریی خێزان تۆمارن بریتییه له (23775) سودمه‌ندن كه له مانگی 8ی ساڵی 2015ه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه له مووچه‌كانیان.
نۆیه‌م/ بیناو پڕۆژه‌ی نوی:
له ساڵی 2017، بینای دوو دایه‌نگه له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌واوكراون و ته‌سلیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كراون وه‌ك موڵكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه ئه‌وانیش دایه‌نگه‌كانی پڕۆژه‌كانی (ده‌روازه سیتی و شاهێن سیتی)ین، هه‌روه‌ها بینای دایه‌نگه‌ی به‌ختیاریش ته‌واوكراو له ئێسته‌دا به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها بیناكانی خانه‌ی به‌ساڵاچووان و له ڕانیه‌و دایه‌نگه‌ی حاجیاواش ته‌واوكراوه.
ده‌یه‌م/ بودجه‌و خه‌رجییه‌كان:
1.نه‌سریه‌ی مانگانه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن:
سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ك نه‌سریه وه‌رگیراون له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانمانه‌وه بریتییه له (570,441,325) كه به‌مجۆره دابه‌شبوە: بڕی نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له 12 مانگی ساڵی 2017 بریتییه له (27,624,800) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بریتییه له (453,821,875) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامان (29,696,600) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی (21,125,550) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان (15,759,750) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بتوێن/ ڕانیه (17,858,000)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ (4,554,750) دینار.
2.مووچه‌ی كارمه‌ندان: بڕی ئه‌و پارانه‌ی وه‌ك مووچه وه‌رگیراون له‌لایه‌ن نزیكه‌ی (1145) كارمه‌ندی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان له‌دیوانی به‌ڕێوه‌ه‌برایه‌تی گشتی و 6 به‌ڕێوه‌به‌رێتی بریتییه له‌بڕی (4,635,354,990) چوار ملیار‌و شه‌ش سه‌دو سی و پێنج هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌د دینار بۆ بۆ 9 مانگی ساڵی 2017.
3.داهات: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2017دا له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌ی داهات بریتییه له‌بڕی (152,041,000) سه‌دو په‌نجاو دوو ملیۆن و چل و یه‌ك هه‌زار دینار كه له‌بواری (داهاتی دایه‌نگه حكومییه‌كان و داهات و رسوماتی كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌ی ناحكومی و هێندێك داهاتی جۆراو جۆری تر).
یانزه‌یه‌م/ سندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی (داهات و خه‌رجی):
1.داهات: داهاتی ێندوقی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه له ساڵی 2017 به‌خشراوه‌ته سندوقه‌كه بریتییه له (19,558,000) نۆزده ملیۆن و پێنج سه‌دو په‌نجاو هه‌شت هه‌زار دینار‌و له حسابی دۆلاریش بریتییه له‌بڕی ($7600) حه‌وت هه‌زارو شه‌ش سه‌د دۆلار.
2.خه‌رجی سندوق: ئه‌و پارانه‌ی به‌شێوه‌ی پاداشتی ده‌وامی زیاده‌ی خانه‌كان، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كارمه‌ند بۆ خزمه‌تكردنی منداڵانی خانه‌ی ساوایان و به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وته‌كان له‌خانه‌ی به‌ساڵاچووان، خه‌رجی نه‌شته‌رگه‌ری و ته‌ندروستی، ڕاسته‌وخۆ به‌خشین به به‌ساڵاچووان، بڕه‌كه‌ی بریتییه له (98,290,000) نه‌وه‌دو هه‌شت ملیۆن و دووسه‌دو نه‌وه‌د هه‌زار دینار كه بۆ ماڵه‌كانی منداڵان و به‌ساڵاچووان و داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو خه‌رج كراوه.
ـكۆتایی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و له ساڵی 2008 دامه‌زراوه‌و له ڕێگه‌ی شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌وه خزمه‌تگوزاری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات.
ئاماده‌كردنی:
به‌شی پلان و به‌دواداچوون
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی
16ی 1ی 2018
خاك