به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا هاتنی شه‌پۆڵێكی باران و به‌فربارین راده‌گه‌یه‌نێت . ده‌قی بڵاوكراوه‌كه: پێشبینی ده‌ركرێت رۆژی پێنجشه‌ممه 18-1-2018 له كاته‌كانی به‌یانی زوودا كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارد له ناوه‌راستی ئه‌وروپا كارده‌كاته سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان . هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت رۆژی پێنجشه‌ممه بارانبارین به شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ له‌ناوچه‌ی جیاجیا ببارێت و به‌فربارینیش له ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان ببارێت. پاشان رۆژی هه‌ینی ئاستی باران و به‌فربارین زیاتر ده‌بێت دوای زیادبوونی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله به‌شێوه‌یه‌ك له‌ته‌واوی ناوچه شاخاویه‌كان ئه‌و ناوچه شاخاویانه‌ی كه به‌رزیه‌كه‌یان له هه‌زار (1000)م زیاتره به‌فربارینی ده‌بێت, له‌گه‌ڵ زیادبوونی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه له‌سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و دهۆكیش به‌فر بارین ببێت . هه‌روه‌ها پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵ له ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم و ناوه‌راستی عیراق به‌هۆی زیادبوونی خێرای با كه ده‌گاته سه‌رووی 30كم له سه‌عاتێكدا . نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك, له‌ناوچه شاخاویه‌كان بۆ سفر پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت، ڕێژه‌ی بارانبارین له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت له‌ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه. هه‌ولێر سه‌رووی 20 ملم سلێمانی سه‌رووی 30 ملم دهۆك سه‌رووی 30 ملم كه‌ركوك (15-20)ملم هه‌ڵه‌بجه سه‌رووی 25 ملم رۆژی شه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه لاواز ده‌بێت له كاته‌كانی دوای نێوه‌ڕۆ كۆتایی دێت . خاك - به‌شی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure