خانمان زیاتر گرنگی به به‌كارهێنانی ئیكسسوارات ده‌ده‌ن وه‌كو گواره‌و زنجیری ده‌ست و ملوانكه‌و سه‌عات و جانتا یان هه‌ر جوانكارییه‌كی تر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته خانمان گرنگی بده‌ن به به‌كارهێنانی ئیكسسوارات بۆ قژیش، چونكه به‌وهۆیه‌وه شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش وه‌رده‌گرن و ده‌بنه جێی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ریان، به‌وپێیه‌ی له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌سریحه یان هه‌ر ئیكسسواراتێك بۆ قژ واده‌كات خانمه‌كه جوانی و ناسكییه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت. بۆ جوانتر ده‌ركه‌وتنیشیان، خانمان ده‌توانن ئه‌وجۆره ئیكسسواراتانه بۆ قژیان به‌كاربهێنن كه شێوه‌یه‌كی جوانی هه‌یه‌و له مادده‌ی كانزایی، زێڕو زیو، قه‌یفه‌و پارچه‌ی جیاوازی تر یان مرواری و كریستاڵ دروستكراوه. هه‌روه‌ها ده‌توانن خۆشیان له ماڵه‌وه له‌چه‌ند پێداویستییه‌كی ساده‌و به‌كارهێنانی گوڵ دروستی بكه‌ن به‌وشێوه‌یه‌ی كه خواستیان له‌سه‌ره. به‌پێی هه‌واڵێك كه له سایتی سیدتی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره ئیكسسواراتانه بۆ هه‌موو شوێنێك گونجاو نییه، به‌ڵكو بۆ بۆنه‌ی تایبه‌ته‌كان یان ئاهه‌نگه‌كان گونجاوتره. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure