18/1/2018 09:47 AM

بەرشەلۆنە لە دێربی جامی شا دا توشی دۆران هات

لە یارییەكانی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئیسپانیۆلی دراوسێی بویەوە.

یارییەكە لە گێمی یەكەمدا بە بێ گۆڵ كۆتایی هات و لە گێمی دووەمدا یارییەكە هەتا دوا خولەكەكانی یارییەكە بەیەكسانی تێپەری .

لەخولەكی 64 دا لیۆنێل میسی لێدانێكی سزای بۆ بەرشەلۆنە لەدەستدا.

پێش ئەوەی یارییەكە تە

واو ببێت لەخولەكی 88 دا یاریزان ئۆسكار میلیندۆ توانی  تاكە گۆڵی یارییەكە بۆ یانەی ئیسپانیۆل تۆمار بكات و یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن.
بریارە یاری گەرانەوە لە نێو یاریگای كامپنۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت لە رێكەوتی 25 مانگی یەكدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved