20/1/2018 10:27 AM

مۆبایل له‌گیرفاندا مه‌ترسیداره‌

توێژینه‌وه‌یه‌ك: هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌گیرفاندا زیانی ته‌ندروستی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌گیرفاندا كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی خاوه‌نه‌كه‌ی، چونكه‌ تیشكه‌ ده‌رهاویشته‌كانی مۆبایله‌كه‌ زیان به‌جه‌سته‌و مێشكی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ (د.دیفرا دافیس)ی ئه‌مریكی كه‌ سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ به‌پێگه‌ی میرۆری به‌ریتانی راگه‌یاندووه‌: هه‌ڵگرتن و پاراستنی مۆبایل له‌گیرفاندا ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی نه‌زۆكی و شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات لای پیاوان، هاوكات هه‌ڵگرتنی مۆبایلیش له‌سنگی خانماندا ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
له‌كۆتاییدا ئه‌و پزیشكه‌ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: تیشكه‌ ده‌رهاویشته‌كانی مۆبایله‌كان زیان به‌خانه‌ی ترشی ناوه‌كی ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بێته‌ هۆی گۆڕان له‌سووده‌ خۆراكیه‌كان، بۆیه‌ ئامۆژگاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كه‌ مۆبایل له‌سنگ و گیرفاندا هه‌ڵنه‌گرن.

خاك – كه‌ناڵی الان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved