بۆ یەكەمینجار لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت لەشاری سلێمانی، ئامێرێكی نوێی پزیشكی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی دڵ بەكارهێنرا. بەئامادەبوونی د.صباح نصرالدین احمد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی دیكەی تەندروستی و بەڕێوبەرو بەڕێوبەری كارگێڕی و پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی، بۆ یەكەمجار ئامێری پزیشكی ( Rotablator ) بۆ نەخۆش بەكارهێنرا. ئەم ئامێرە نوێیە بەكاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی كە دەمارەكانی دڵیان كلس گرتوویەتی و بەوهۆیەوە شەبەكەو باڵۆنی بۆ ئەنجام نادرێت، ئەگەر ئەم ئامێرە نەبێت ئەوا پێویستە نەشتەرگەری كردنەوەی سنگیان بۆ ئەنجامبدرێت، بەڵام لەڕێگەی ئەم ئامێرەوە چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت ئیتر پێویست بە نەشتەرگەری گەورە ناكات. خاك – س: dohsuli
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure