ژنان پێویسته گرنگی به‌مجۆره خواردنانه‌ی خواره‌وه بده‌ن به‌پێی رێنمانیی پزیشكان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستیان له‌كاتی نه‌خۆشییه‌كاندا. 1- گوێز، سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئێسك و پێكهاتووه له ڤیتامین بی، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه له‌كاتی ئازاری جه‌سته‌ی ژنان به‌تایبه‌تی له‌كاتی سوڕی مانگانه‌داو ئاوسانی سك ناهێڵێت. 2- سه‌وزه، زۆر پێویسته بۆ ژنان گرنگی پێبده‌ن وه‌ك كاهو و سپێناخ و برۆكلی و كه‌ره‌وز، ئه‌م خواردنانه هاوكاری ژنان ده‌كه‌ن له‌كاتی دووگیانیداو هه‌روه‌ها له‌كاتی پێدانی شیر به كۆرپه‌كه‌ی. 3- ماسی، چونكه ئه‌و ڤیتامینانه‌ی له ماسیدا هه‌یه ژنان به‌گشتی پێویستیان پێیه‌تی، هه‌روه‌ها له ماسیدا مادده‌یه‌كی تێدایه كه هاوكاری ژنان ده‌كات له‌كاتی گۆڕانكاری له هۆڕمۆندا. 4- مۆزو هه‌رمێ و پرته‌قاڵ و كاڵه‌ك، هه‌روه‌ها هه‌وڵبده ئه‌م میوانه وه‌ك زه‌ڵاته تێكه‌ڵبكه‌و پێكه‌وه بیانخۆ. 5- ناوكه كوله‌كه زۆرترین سوودی هه‌یه بۆ هه‌زمكردنی خواردن و رێگری له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خواردنی ناوكه كوله‌كه قورسه تێكه‌ڵی ناو زه‌ڵاته‌ی بكه یان بیخه‌ره ناو ماسته‌وه. 6- به‌هۆی خواردنی ماسته‌وه پارێزی له ته‌ندروستی ئێسكه‌كانت بكه. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure