له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵدا كۆمه‌ڵێك كون له ئێسقانی سه‌ردا هه‌یه كه دیارترین و گه‌وره‌ترینیان ئه‌وه‌یه كه له به‌شی پێشه‌وه‌ی سه‌ردا هه‌یه‌و پێیده‌ڵێن مه‌ڵاشوو. مه‌ڵاشوو قه‌باره‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه‌و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا داده‌خرێت (9-18) مانگ، پێویسته مه‌ڵاشوو ته‌خت بێت و نیمچه‌نه‌رم بێت، هه‌ندێكجار لێدانی هه‌یه وه‌ك لێدانی خوێنبه‌ر. هه‌ندێك كه‌س له‌كاتێكدا كه مه‌ڵاشوو ده‌چێت به‌ناوه‌وه‌و چاڵ ده‌بێت له‌كاتی وشكبوونه‌وه‌دا په‌ستان ده‌خه‌نه‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناو ده‌م، وا ده‌زانن مه‌ڵاشووی منداڵه‌كه‌یان كه‌وتووه‌و به‌وه ده‌یهێننه‌وه، به‌ڵام نازانن كه ئێسقانێكی زۆر پته‌و له‌نێوان ده‌م و مێشكدا هه‌یه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و په‌ستانه كاریگه‌ری نیه، به‌ڵكو ته‌نها ئازاری منداڵه‌كه ده‌دات و ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه‌یه كه مه‌ڵاشوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێت و هیچ بنچینه‌یه‌كی زانستی نییه. سووده‌كانی مه‌ڵاشوو: 1- له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕبوونی كۆرپه‌له به‌ناو له‌شی ئافره‌تدا، چونكه ئێسقانه‌كانی سه‌ر ده‌چنه سه‌ریه‌ك به‌هۆی بوونی ئه‌و كونانه له‌سه‌ردا. 2- یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌ی مێشك، واته ئه‌گه‌ر ئه‌م كونه زوو دابخرێت و ئێسقانه‌كان یه‌كبگرن، مێشك ناتوانێت له‌وه زیاتر گه‌وره بێت و گه‌شه‌بكات. 3- له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كونه‌وه زانیاری له‌سه‌ر مێشك له‌ڕێگه‌ی سۆنه‌رو ئامێری تری دیاریكردنی نه‌خۆشی به‌ئاسانی وه‌رده‌گیرێت. 4- پزیشك له‌ڕێگه‌ی ده‌ستلێدانی ده‌توانێت زانیاری ده‌ستبكه‌وێت له‌سه‌ر په‌ستانی ناو مێشك، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چاڵ بووبێت واتا نه‌خۆشه‌كه له‌وانه‌یه وشكبووبێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر ده‌رچووبێت له‌وانه‌یه په‌ستانی ناو مێشك زیادی كردبێت. 5- ئاگاداربن له‌كاتی گریان و پاڵكه‌وتن و رشانه‌وه مه‌ڵاشوو بۆ ده‌ره‌وه ده‌رده‌چێت. ئا: د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل - پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مناڵان خاك - س: dohsuli
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure