به‌هۆی بارودۆخی ژیانی ئێستا‌و سه‌ختی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی رۆژانه، مرۆڤه‌كان به‌گشتی هه‌ست به‌هیلاكی ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ست به‌ئاسووده‌یی بكه‌یت و هه‌روه‌ها مێشكت ئارامبكه‌یته‌وه، ئه‌وا گرنگی به‌جێبه‌جێكردنی چه‌ند خاڵێكی دروست بده كه له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه. وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی توێژه‌ران رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی رۆژانه به‌رده‌وام له‌كاتی به‌یانیاندا ده‌ست به‌كار بكه‌ن، چونكه پێیانوایه به‌وشێوه‌یه له‌كاتێكی گونجاو‌دا سوود له‌تواناكانی جه‌سته‌ت وه‌رده‌گریت، دوای ئه‌وه‌ش به‌درێژایی رۆژ كاتت به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو به‌رنامه‌كانی ژیانت، ده‌شڵێن كه رێگایه‌كی دروسته بۆئه‌وه‌ی توشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بیته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ست به‌ئارامبوونه‌وه‌ی مێشك ده‌كه‌یت. هه‌روه‌ها توێژه‌ران تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئاوخواردنه‌وه، به‌وپێیه‌ی كه هاوكاری مێشك ده‌كات باشتر كاربكات و له‌هه‌مانكاتیشدا سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته، تێبینیش ده‌ده‌ن له‌جیاتی خواردنه‌وه‌ی كۆفی یان چا یان سارده‌مه‌نی ئاو بخۆنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نانخواردنی ژه‌مه‌كان توێژه‌ران روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن، لێره‌دا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕواندا كه‌م بخۆن بۆئه‌وه‌ی له‌شت قورس نه‌بێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌دوای كاتی نیوه‌ڕوان شتێكی بچوك بخۆ بۆئه‌وه‌ی توانات زیاتر ببێت، بۆنموونه كه‌مێك چه‌ره‌س یان چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌ك سوودی هه‌یه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure