چەورییەکانی ئۆمێگا3 بۆ تەندروستی و سەلامەتی ئێمە پێویستە، بەڵام هەندێك کەس بەتایبەت لەناو خانماندا دووچاری کەمبوونەوەی دەبن و ئەمەش هەست بە بێخەوی و وشکبوونەوەی پێست و زۆرجار بەرەو نەخۆشییەکانی دڵ و چەندین نەخۆشی دیکەت دەکاتەوە، بەڵام جێی نیگەرانی نییە چونکە ئەم کەمبوونەوەیە بە گۆڕانکاری سادە لە خۆراکدا لەناوببەین. 1.وشکبوونەوەی پێست: یەکێک لە پاڵنەرە گەورەکانی پێستی تەندروستبوونی ئۆمێگا3یە کە بەشێوەیەکی سروشتی دروستکەری دیواری خانەکانێتی هەرچەنێک کەمبوونەوەی ئۆمێگا3 زیادبکات وشکی پێستەکە زۆرتر دەبێت، هەربۆیە ئۆمێگا3 یارمەتی مەوادی خۆراکی پێست دەدات و رەنگی جوان و درەوشاوە دەبەخشێتە پێست. 2.کاریگەری لەسەر قژ: ئۆمێگا3 دەبێتە هۆی درەوشانەوەی قژو بە چەورییەکانی موو لە موخۆرکەو وشکبوونەوە دەپارێزێت. 3.نینۆکە شکاوەکان: نینۆکە نەرمەکان و ئەو نینۆکانەی درزیان تێدەبێت یان دەشکێن هۆکارەکەی کەمی چەوری ئۆمێگا3یە ئەمەش بە خواردنی ماسی چەوریدار دەتوانیت لێی ڕزگار ببیت. 4.کەمخەوی: لە زانکۆی ئۆکسفوردا توێژینەوەیەکیان کردووە لەسەر ئەو کەسانەی کە بڕی پێویست چەوری ئۆمێگا لە جەستەیاندا هەیە، ئەو کەسانە خەوی قوڵ و ئارامیان هەیە ئەمەش وادەکات بەیانیان مێشک و تاقەتێکی باشیان هەبێت بە پێچەوانەوە کەمبوونەوەی تەرکیز (سەرنجدان) ئەگەر بڕی پێویست ئۆمێگا لە جەستەدا نەبێت. 5.ماندوێتی: هەستکردن بە ماندوێتی دەکرێت هۆکاری تری هەبێت بەڵام شکی تیا نیە کەمبوونەوەی ئۆمێگا هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ماندوێتی لەبەرامبەردا سفرەو خوانتان دەوڵەمەند بکەن بە خواردنی ماسی چەوریدار. خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure