23/1/2018 09:35 AM

زانكۆیەكی چیك لە هەرێم دەكرێتەوە

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر كردنەوەی لقی زانكۆیەكی چیكی لە شاری هەولێر.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: دوای ئەوەی  ساڵی رابردو لە كۆبونەوەی ژمارە سێی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رەزامەندی نیشاندرا لەسەر كردنەوەی لقی زانكۆی (VSB-Technical University Ostrava) چیكی لە هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی یاسای زانكۆ تایبەتەكان ئەو داوا بەرزكرایەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راشیگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (٣٦١) رۆژی (٢/١/٢٠١٨) رەزامەنی نیشاندا لەسەر كردنەوەی لقی ئەو زانكۆیە لە شاری هەولێر.

عەباس ئەكرەم ئەوەشی راگەیاند: زانكۆی (VSB-Technical University Ostrava)چیك یەكێكە لە زانكۆ پێشكەوتوەكانی جیهان و لەڕیزبەندی پێشەوەی زانكۆكانی جیهانە، بەتایبەت لەبواری ئەندازیاری، وتیشی: كردنەوەی ئەو زانكۆیە دەسكەوتێكی گەورەیە بۆ بواری خوێندنی باڵا لە كوردستان، چونكە بۆ یەكەمینجارە كە زانكۆیەك خاوەن ئەو رانكینگە بەرزە بێ لەئاستی جیهان لقێكیان لە كوردستان بكەنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە پرۆپۆزەڵی كردنەوەی لقی ئەو زانكۆیە بە لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین و سەرجەم رێكارو رێنماییە یاسایی و كارگێڕییەكاندا تێپەربووە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved