توێژه‌ران له‌بواری په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌راندا، له میدیاكاندا بڵاویده‌كه‌نه‌وه كه وه‌رزی زستان گونجاوترین كاته بۆ دروستكردنی جه‌وێكی رۆمانسی له‌نێوان هاوسه‌ران و خۆشه‌ویستاندا. له‌باره‌ی وه‌رزی زستان (د.چارلی فێره‌ر) ده‌ڵێت: به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌واوه خۆشه‌ویستان به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن پێكه‌وه كات به‌سه‌ربه‌رن و گرنگی به‌یه‌كتر ده‌ده‌ن، بۆیه گونجاوترین كاته بۆ دروستكردنی جه‌وێكی رۆمانسی. له‌سه‌ر چۆنێتی دروستكردنی جه‌وێكی رۆمانسی رێنمایی ده‌ده‌ن كه له‌كاتی نانخواردنی ژه‌می ئێواراندا گرنگی به به‌كارهێنانی مۆم بده‌ن له‌سه‌ر سفره بۆ رازاندنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌ی ئاماده‌ت كردووه، هه‌روه‌ها رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی شیره‌مه‌نی له‌كاتی شه‌واندا له‌گه‌ڵ قاوه‌ی گه‌رم بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دانیشتن و گفتوگۆكردندا هه‌ستێكی گه‌رم دروستبكه‌ن له‌نێوانتاندا. ده‌شڵێن كه وه‌رزی زستان باشترین ده‌رفه‌ته بۆ هاوسه‌ران تا په‌یوه‌ندی نێوانیان گه‌رمتر بكه‌ن و زیاتر له‌یه‌كتر نزیكببنه‌وه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure