23/1/2018 10:20 AM

یۆڤانتۆس بەتاكە گۆڵێك بردنەوەی بەدەست هێنا

 لە یارییەكانی هەفتەی 21ی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی كە خولی پلەیەكی ئەو وڵاتەیە یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی جەنەوا كرد لە دوا یاری هەفتەدا.

یارییەكە لە ئاستێكی بەرزدا بەرێوە چوو چونكە سێ خاڵی یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگی تایبەتی هەبوو .

لەگێمی یەكەمدا و لە خولەكی 16 دا دۆگلاس كۆستای بەرازیلی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس توانی یانەكەی بە گۆڵێك پێش بخات وئەوگێمەش بەوتاكە گۆڵە بەكۆتا هات.

گێمی دووەمی یارییەكە هەردوو یانە چەندین هەلی گۆڵ كردنیان لەدەستدا هەتا دوا جار یارییەكە بەوتاكە گۆڵە بەكۆتا هاتو یانەی یۆڤانت,َس خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 53 خاڵ و بەردەوامە لە نزیك بونەوە لە ناپۆلی پێشەنگ كە خاوەنی 54 خاڵە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved