له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هۆشی مرۆڤ، هه‌روه‌ها بۆن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خه‌فه‌ت و باوه‌ڕبه‌خۆبون و بیركردنه‌وه‌و توانای مێشك. پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن كه هۆكاری كاریگه‌ری بۆن له‌سه‌ر هۆشی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه بۆن به‌شێك له‌مێشكی مرۆڤ زیندوده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ستی مرۆڤ ده‌جوڵێنێت، له‌كاتێكدا بۆن ده‌كه‌ین یان ته‌نانه‌ت بیر له‌بۆن ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر له‌مێشكه‌وه زانیاری وه‌رده‌گریت له‌سه‌ر هه‌ست و له‌سه‌ر ئه‌وجۆره یادگارییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره بۆنه‌دا دروستبوه، هه‌ربۆیه مرۆڤه‌كان ده‌توانن ئه‌وه‌ش وه‌ك هانده‌ر به‌كاربهێنن له‌ژیانیاندا. 1- بۆنی پرته‌قاڵ سودی هه‌یه له‌كاتی بێتاقه‌تیدا، به‌وپێیه‌ی مێشك ده‌خاته‌كار، هه‌ربۆیه له‌كاتی ده‌وامدا گرنگی به‌خواردنی پرته‌قاڵ بده. 2- به‌هۆی بۆنی گوڵه نێرگزه‌وه خه‌وت لێده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئارامی بخه‌ویت با هه‌میشه به‌رگی پشتیهكهت بۆنی نه‌رگزی لێبێت. 3- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن له‌كاتی برسێتیدا گرنگی به بۆنكردنی ڤانیلا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌كه‌می نان بخۆن. 4- به‌هۆی بۆنی تهرخونهوه بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌بێت. 5- له‌كاتێكدا به‌قورسی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت گرنگی به بۆنكردنی گه‌ڵای نه‌عنا بده. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure