24/1/2018 11:09 AM

ئەمشەو یاریگای ئیمارات ئاگر دەكاتەوە

بریارە ئەمشەو كاتژمێر 11:00 بەكاتی كوردستان لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە یانەی ئەرسیناڵ هەردوو یانەی ئەرسیناڵی خاوەن یاریگاو یانەی چیڵسی  رووبەرووی یەك ببنەوە .
یارییەكە لە میانی یاری گەرانەوەی جامی رابیتەی ئینگلتەرا كە براوەیان دەگات یاری كۆتایی جامەكە.

لە یاری پێشودا لە یاریگای ستامفۆرد بریچ هەردوو یانە بە بی َگۆڵ كۆتاییان بە یارییەكە هێنا بۆیە دەیانەوێت لەم یارییەدا باڵادەستی خۆیان دەربخەن و بگەنە یاری كۆتایی جامەكە كەبریارە رووبەرووی یانەی مان سیتی ببنەوە براوەیان لە یاری كۆتاییدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved