24/1/2018 11:19 AM

ئەمشەو ریاڵ مەدرید یارییەكی گرنگ ئەنجام دەدات

ئەمشەو كاتژێر 11:00 بەكاتی كوردستان یانەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا كە بە كوپا دێل ئەی ناسراوە رووبەرووی یانەی لیگانس دەبێتەوە لە نێویاریگای خۆیدا.

یارییەكە لە میانی یاری گەرانەوە دەبێت كە لە یاری پێشوودا یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە تاكە گۆڵێكی ئەسینسۆ یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت بۆیە ئەركی ریاڵ مەدرید تارادەیەك ئاسان دەبێت.

یانەی مەدرید جیاواز لە لالیگا هەتا ئێست لە جامی شادا توانیویەتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و یارییەكان هەمووی بە بردنەوەی كۆتایی پێبهێنێت بۆیە چاوەرێدەكرێت بە یاریزانی یەدەگەوە زەیدان بەشداری ئەم یارییە بكات .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved