25/1/2018 09:14 AM

لەجامی شادا یانەی لیگانس ریاڵ مەدریدی توشی شۆك كرد

لە میانی یارییەكانی گەرانەوەی جامی شای ئیسپانیاو لە قوناغی هەشتی جامی شادا یانەی ریاڵ مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازی لە یانەی لیگانس كرد.

یاری پێشوو بە ئەنجامی گۆلێكی بێ وەڵام لە سودی مەدریدییەكان بەكۆتای هاتبوو بەڵام لە م یارییەدا یانەی لیگانس توانی بەشێوەیەكی جیاوازو بەتوانیی دەركەوێت كاتێك یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا.

لەگێمی یەكەمداو لە خولەكی 28 دا خافێر ئییاسۆر توانی بەگۆڵێك یانە لیگانس پێش بخات بەڵام لەگەڵ دەست پێكی گێمی دووەم بەنزیمە ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .

بەڵام ئەوەندی پێنەچوو گابرێل لەخولەكی 55 دا لیگانسی بە گۆڵێك پێش خست و یارییەكە ش بەو ئەنجامە بەكۆتـا هات كە بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی یانەی لیگانس یەكلایی بویەوە وگەیشتە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامەكەو یانەی ریال َمەدریدیش ماڵئاوایی لە جامەكە كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved