25/1/2018 09:26 AM

چیڵسی لەسەردەستی ئەرسیناڵ ماڵئاوایی كرد

لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی رابیتەی ئینگلتەرا هەردوو یانەی ئەرسیناڵ و چیڵسی لە یاری لوتكە رووبەرووی یەك بونەوە .


یاری پێش و لەنێو یاریگای چێڵسی بە بێ گۆڵ كۆتایی هاتبوو.


لەم یارییەدا ئەرسیناڵ بەسود وەگرتن لە هاندەرانی  توانی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت كاتێك بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی بردەوە .


هازار لەخولەكی 7 دا چێڵسی پێشخست بەڵام دوای 5 خولەك یاریزانی یانەی چیڵسی ئەنتۆنیۆ بەهەڵە گۆڵێك بۆ ئەرسیناڵ تۆماركرد.


لەگێمی دووەمداو لەخولەكی 60 دا كرانت خاكا توانی گۆڵی دووەم بۆ ئەرسیناڵ تۆمار بكات و یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن و گەیشتنە یاری كۆتا.
بریارە لەیاری كۆتایی جامەكەدا ئەرسیناڵ رووبەرووی یانەی مانچستەر سیتی ببێتەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved