ریزبه‌ندی نوێی زانكۆكانی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق و جیھان به پێی و یبۆمێتریكس webometrics بڵاوكرایه‌وه. ریزبه‌ندی نوێی زانكۆكانی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق و جیھان به‌پێی ویبۆمێتریكس راگه‌یه‌ندراو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق تۆماركرد. ماڵپه‌ڕی ویبۆمیتریكس (webometrics) كه ساڵانه دووجار ریزبه‌ندی نوێی زانكۆكانی جیھانی بڵاوده‌كاته‌وه، به‌رواری ٢٤/١/٢٠١٨ ریزبه‌ندێكی نوێی زانكۆكانی جیھانی بۆ مانگی یه‌كی ٢٠١٨ راگه‌یاند، كه تێیدا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی تۆماركردووه‌و چه‌ند پله‌یه‌ك چۆته پێشه‌وه‌ی زانكۆكانی دیكه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌كۆی ١٧زانكۆو ده‌سته‌ی حكومی ٧ھه‌مین زانكۆی له‌سه‌ر ئاستی ھه‌رێمی كوردستان گرتووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به به‌راورد به ٦ مانگی ڕابردوو له‌سه‌ر ئاستی جیھان پێشی ١٥٣٧ زانكۆی جیھان كه‌وتووه‌و ھه‌روه‌ھا له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش له‌كۆی ٨١ زانكۆ ٢٧ھه‌مین زانكۆیه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و هه‌وڵ و ماندوبوونه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دێت كه له‌رووی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌و به‌شداریكردن له توێژینه‌وه جیهانییه‌كانداو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی له‌گه‌ل زانكۆكانی جیهانی ئه‌نجامی داوه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشخستن و گۆڕانكارییه نوێیه‌ی له زانكۆكه‌دا كردوویه‌تی به دروستكردنی په‌یج و پرۆفایلی تایبه‌تی بۆ گشت مامۆستایانی زانكۆ، بۆیه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌وڵده‌دات پێشه‌نگی ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهان بگرێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق. له خواره‌وه رانكی زانكۆكانی كوردستان و عێراق به‌گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌بینن: رانكی زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومییه‌كانی كوردستان (٧هه‌مین له‌كۆی ١٧ زانكۆی حكومی) ١/زانكۆی كۆیه ٢/زانكۆی سلێمانی ٣/زانكۆی سۆران ٤/زانكۆی دهۆك ٥/زانكۆی كوردستان هه‌ولێر ٦/زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ٧/زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ٨/زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی ٩/زانكۆی زاخۆ ١٠/زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ١١/زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ١٢/زانكۆی چه‌رمۆ ١٣/ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ١٤/زانكۆی ڕاپه‌رین ١٥/زانكۆی گه‌رمیان ١٦/بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ١٧زانكۆی هه‌له‌بجه رانكی زانكۆ له سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومییه‌كان و تایبه‌ته‌كانی كوردستان ( ١٠ هه‌مین له كۆی ٢٩ زانكۆ) ١/زانكۆی كۆیه ٢/زانكۆی سلێمانی ٣/زانكۆی سۆران ٤/زانكۆی ئیشك ٥/زانكۆی دهۆك ٦/زانكۆی گه‌شه‌پێدان ٧/زانكۆی كوردستان هه‌ولێر ٨/زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی ٩/زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ١٠/زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ١١/زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی ١٢/زانكۆی زاخۆ ١٣/زانكۆی كۆمار بۆ زانست و ته‌كنۆلۆجیا ١٤/زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ١٥/زانكۆی جیهان هه‌ولێر ١٦/زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ١٧/زانكۆی چه‌رمۆ ١٨/زانكۆی نه‌ورۆز ١٩/زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان دهۆك ٢٠/زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی ٢١/زانكۆی جیهان سلێمانی ٢٢/ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ٢٣/زانكۆی ڕاپه‌رین ٢٤/زانكۆی گه‌رمیان ٢٥/بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ٢٦زانكۆی هه‌له‌بجه ٢٧زانكۆی به‌یان ٢٨/زانكۆی نۆلج ٢٩زانكۆی هه‌ولێری نێوده‌وله‌تی ویبۆمێتریكس (Webometrics) چییه؟ ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی جیھان به‌پێی وێبۆمێتریكس webometrics پڕۆژه‌یه‌كی ده‌ستپێشخه‌رییه كه له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی Cybermetricsه‌وه ئه‌نجامده‌درێت سالانه دووجار، كه تیمێكی توێژینه‌وه‌ن و سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی توێژینه‌وه‌ی ئیسپانین، كه گه‌وره‌ترین په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ن له ئیسپانیا‌و سێیه‌من له ئه‌وروپا. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ی زانكۆكان له ریزبه‌ندی زانكۆكانی ھه‌رێمی كوردستانیشدا پشتی پێده‌به‌ستریت و زیاتر له ٢٧ ھه‌زار زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی جیھان له‌م رانكه‌دا ریزبه‌ند ده‌كرێت و یه‌كێكه له‌و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له زۆربه‌ی ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی جیھان و زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ت و ناوه‌نده حكومییه په‌یوه‌نديداره‌كان به زانكۆكانه‌وه وه‌كو پێوه‌رێكی گرنگی زانستی سه‌یرده‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure