له هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێشدا كه له ئاژانسی futurism بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رهه‌مهێنانی چه‌ترێكی هۆشمه‌ند ئاشكرا كراوه كه 15 خوله‌ك پێش بارانبارین ئاگادارت ده‌كاته‌وه. ئه‌و چه‌تره ناوی Oombrellaـه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌وروپییه‌وه دروستكراوه‌و نرخی ته‌نها 33 دۆلاره، ده‌به‌سترێت به مۆبایلی زیره‌كه‌وه، به‌وپێیه‌ی چه‌ند هه‌سته‌وه‌رییه‌كی بۆ دروستكراوه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌ته‌وه له‌سه‌ر مۆبایله‌كان داده‌به‌زێنرێت، به‌رنامه‌كه‌ش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه گه‌رماو سه‌رماو تیشكی هه‌تاو هه‌ست پێبكه‌ن و دوای شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا پێش 15 خوله‌ك به زه‌نگێك خاوه‌نی مۆبایله‌كه له‌كاتی بارانبارین یان به‌فربارین ئاگادارده‌كاته‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م چه‌تره ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له شوێنێك له‌بیری بكات به‌هه‌مانشێوه ئاگاداری ده‌كاته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure