كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال َمەدرید لە لێدوانێكیدا رای گەیاند كە دەمەوێت لە ریاڵ مەدرید بەردەوام بم.
رۆناڵدۆ دەڵێت "من لە ساڵی 2009 ەوە لە ریاڵ مەدرید یاری دەكەم و لێرە چەندین نازناوم بەدەست هێناوە بۆیە دەمەوێت كۆتایی ژیانی وەرزشیم لەم یانەیە بێت وە دەمەوێت هەتا تەمەنی 41 ساڵی بەردەوام بم لە یاری كردن كە دەزانم ئەركێكی قورس دەبێت بەڵام هەوڵی بۆ ئەدەم ".
یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بە ئاستێكی خراپ تێپەر دەبێت و لە خولی ئیسپانی لە پلەی چواەرمی خولەكە دەبینرێت وە لەهەمان كاتدا لە جامی شای وڵاتەكەی كراوەتە دەرەوە تەنها یانە پاڵەوانەكانی بەدەستەوە ماوە لەم وەرزەدا و رۆناڵدۆ دەڵێت ئێمە دەمانەوێت پارێزگاری لەناز ناوەكەمان بكەین.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure