27/1/2018 10:36 AM

رێژەی لەدایكبوون لە سلێمانی كەمیكردووە

بەپێی ئامارەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەركەوتووە رێژەی لەدایكبوون لە سنووری شاری سلێمانی  كەمیكردووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و لە ساڵی 2017دا 15235 منداڵ لەدایكبوون و 853 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكان لەساڵی 2016دا 17433 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایكبوون، بەڵام لەساڵی 2017دا 15235 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایكبوون كە 7789منداڵیان لە رەگەزی نێر بوون و 7445 منداڵیان لە ڕەگەزی مێ بوون، هەروەها 241 حاڵەتی لەدایكبوونی دوانەو 19 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانەو 2 حاڵەتی لەدایكبوونی چوارە تۆماركراوە.

حاڵەتی مردنی دایكی دووگیان لەساڵی 2017 دا كەمیكردووەو تەنیا دوو حاڵەت هەبووە، لەكاتێكدا لەساڵی 2016دا 19 حاڵەتی مردنی دایكی دووگیان هەبووە.

هاوكات لەساڵی 2017دا 853 كەس گیانیانلەدەستداوە بەهۆی نەخۆشی و رووداوە جیاوازەكانەوەو رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی كراون كە لەو رێژەیە 594 كەسیان لە رەگەزی نێر بوون و 259 یان لە رەگەزی مێ بوون.

خاك - dohsul




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved