به‌پێی ئه‌و ریكۆردانه‌ی له كتێبی گینسدا تۆماركراون، (سوڵتان كۆسێن) به درێژترین پیاوی جیهان دانراوه كه خه‌ڵكی توركیایه‌و باڵای 2 مه‌ترو نیوه. هه‌روه‌ها (جیوت ئامجی) به كورتترین ژنی جیهان دانراوه كه خه‌ڵكی هیندستانه‌و باڵای ته‌نها 60 سانتیمه‌تره. له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ئه‌و ژن و پیاوه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه، وێنه‌كانیش له قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر و لای ئه‌هرامه‌كان گیراون، كه به مه‌به‌ستی شوێنه‌واره‌كانی میسر سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه. مه‌به‌ستی ئه‌و سه‌ردانه‌ش ئه‌وه بووه سه‌رنجی گه‌شتیاران رابكێشن و چه‌ندین دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌و وڵاته ئه‌نجامبده‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure