28/1/2018 09:54 AM

ریاڵ مەدرید بەگەورەی گەرایەوەو ئەمشەو بەرشەلۆنە تاقیكردنەوەیەكی نوێ ئەنجام دەدات

لە میانی یارییەكانی هەفتەی 21ی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەنجامە خراپەكانی جارێكی تر گەرایەوە سەر رێچكەی سەركەوتنەكان.

مەدریدییەكان رووبەرووی یانەی ڤالەنسیا بویەوە لەدەرەوەی یاریگای خۆی و توانی بەئەنجامێكی گەورە یارییەكە بباتەوە.

لە گێمی یەكەمدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێگەی دوو لێدانی سزاوە توانی یانەكەی بە دوو گۆڵ پێش بخات.

لەگێمی دووەمی یارییەكە هەرچەندە بەرگریكارانی مەدرید لە ئاستی پێویست نەبوو بەڵام توانیان دوو گۆڵی تر تۆمار بكەن لەرێگەی مارسیلۆ و تۆنی كروزەوە  ڤالەنسیا تەنها توانی یەك گۆڵ تۆمار بكات لەرێگەی سانتی میناوە .

بەوبرنەوەیەش ریاڵ مەدرید خاڵە‌كانی بەرز بویەوە بۆ 38 خاڵ و لەپلەی چوارەمی خولەكەدایە وڤالەنسیاش بە 40 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.

 

ئەمشەو بەرشەلۆ،ەی پێشەنگ رووبەرووی یانەی ئالاڤێس دەبێـتەوە لە یاریگای كامپنۆ لە كاتژمێر 10:45 خولەك بەكاتی كوردستان.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved