28/1/2018 10:04 AM

یۆڤانتۆس پێشەنگی وەرگرتەوە

یانەی یۆڤانتۆس لە میانی یارییەكانی هەفتەی 22 دا توانی لە یانەی چیڤۆ ڤیرۆنا بباتەوەو بە شێوەیەكی كاتی پێشەنگی خولەكەی وەرگرتەوە.


لەم وەرزەدا هەتا ئێستا یۆڤانتۆس نەیتوانیوە پێشەنگ لە یانەكانی تر وەربگرێت بەڵام بە ئەنجام دانی یارییەكەی شەوی رابردوو كە بە دوو گۆڵی خزێرەو هیگواین بردنەوەی بەدەست هێنا بە شێوەی كاتی پێشەنگی لە ناپۆلی وەرگرت.


ناپۆلی كە بە دوو خاڵ ئێستا لە دوای یۆڤانتۆسەوەیە ئەم ئێوارەیە لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی بلۆگنا دەكات لە كاتژمێر 5:00 بەكاتی كوردستان وەلەهەمان كاتدا ئەنتەر میلان رووبەرووی یانەی سپاڵ 2013 ئەبێتەوە لەدوا یاریشدا میلان لە یاری لوتكە بەرامبەر یانەی لازیۆ یاری دەكات لەكاتژمێر 8:00 دا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved