توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه شێوه و ڕه‌نگ و پێكهاته‌ی نینۆك نیشانده‌ری دۆخی ته‌ندروستیی كه‌سه‌كه‌یه. دۆخی گشتیی نینۆكه‌كان یارمه‌تیده‌ری ئاگاداركردنه‌وه‌ی مرۆڤن له كێشه ته‌ندروستییه‌كان، بۆ نمونه: 1- گرنجگرنج بوونی سه‌ره‌وه‌ی نینۆك ئاماژه‌یه بۆ سه‌ره‌تای نه‌خۆشیی ڕۆماتیزم و هه‌وكردنی گیرفانه لووته‌كان و نه‌خۆشی ددان. 2- كون بوونی سه‌رنینۆكه‌كان ئاماژه‌یه بۆ كێشه له كاری جگه‌ر و كۆئه‌ندامی هه‌رس و گورچیله‌كان یان كه‌میی زینگه، زۆر جار ئه‌وانه‌ی كه ڕووه‌كیین و خۆراكه‌كانیان پرۆتینی ئاژه‌ڵیی تێدا نییه ، نینۆكیان به‌و شێوه‌یه‌یه. 3- ڕووشان و خوارو خێچیی له نینۆكدا به‌ڵگه‌یه بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی سه‌ده‌فیی له دۆخه جیاوازه‌كانیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نینۆك شێوه‌ی هاوێنه‌ی چاویلكه‌ی بلووریان وه‌رگرت ، ئه‌وا ئاماژه‌ی سه‌ره‌تایه بۆ نه‌خۆشیی له‌سییه‌كاندا و یان هه‌وكردنی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه یان گرێی شێرپه‌نجه‌یی. 4- ناو چاڵ بوونی نینۆكه‌كان كه شێوه‌ی كه‌وچك وه‌ربگرن نیشانه‌یه بۆ كه‌میی ئاسن له له‌شدا. هه‌روه‌ها ڕه‌نگی نینۆكه‌كانیش ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له دیاریكردنی هه‌ندێك نه‌خۆشیدا. 1- ئه‌گه‌ر نینۆك ڕه‌نگی سوور بێت ئه‌وا ده‌بێت پشكنین بۆ دڵ بكرێت. 2- ئه‌گه‌ر نینۆك شین هه‌ڵگه‌ڕاو بێت، ئه‌وا ئاماژه‌یه بۆ كێشه له سووڕی خوێندا. 3- ڕه‌نگی زه‌ردی سه‌ر نینۆك، مانای وایه كه‌سه‌كه كێشه له جگه‌ریدا هه‌یه. 4- هه‌وكردن و زه‌ردبوونی نینۆكه‌كان ئاماژه‌یه بۆ تووشبون به كه‌ڕووه‌كان و نه‌خۆشیی شه‌كره. 5- گه‌شه نه‌كردنی نینۆكه‌كان نیشانه‌ی بۆ نه‌خۆشی (نقرس) یان ( ده‌رده شا). هه‌ربۆیه پسپۆڕانی خۆراك ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه سیستمی خۆراكیان باش بكه‌ن و ژه‌می هاوسه‌نگی خۆراك بخۆن كه هه‌موو ڤیتامینه‌كان بگرێته‌وه، بۆ ده‌ستخستنی ڤیتامینه‌كانی (D,B) پێویسته به‌رهه‌مه‌كانی شیر‌و په‌نیر‌و ماسی بخورێت، بۆ ڤیتامین (C)یش كه یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌ڵمژینی باشترین بڕی ئاسن بۆ له‌ش ، له‌ڕێگه‌ی خواردنی بڕێكی باشی كه‌له‌رمی سپی و جه‌رجیر و پیاز و هێلكه‌وه به‌ده‌ست دێت. سه‌رچاوه: صحتك بالدنیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure