ڕۆژى 28-1-2018 له ساڵۆنی كوردستانی نوێ به دروشمی (به‌رده‌وامی كوشتنی ژنان له‌نێوان یاسا‌و پاساودا) ئه‌نستیتوتی وۆرك بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی به هاوكاری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پانێڵێك بۆ چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار سازكرا. پانێڵه‌كه چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌خۆگرتبوو، ئه‌وانیش: (رۆڵی میدیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، كاركردن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێگه‌ی یاسایی، كاروباره‌كانی ئه‌نجومه‌نی خانمان، كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان). له‌و پانێڵه‌دا كه نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و توندوتیژی دژی ژنان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و راگه‌یه‌ندنكاران به‌شداربوون، چه‌ند پێشنیار‌و پرۆژه‌و راسپارده‌یه‌ك خرانه‌ڕوو. له‌باره‌ی پانێڵه‌كه‌وه، ئاشتی عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی ئه‌نستیتوتی وۆرك بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌ی ژنان رايگه‌یاند: له پانێڵه‌كه‌دا بڕیاردرا نێتوۆركێك دروستبكرێت له‌نێوان به‌شداربوواندا، هه‌م بۆ نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی پانێڵه‌كه، هه‌م بۆ كاركردن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكی و پانێڵێكی تر له‌وباره‌یه‌وه له داهاتوودا. وتیشی: ئه‌مه یه‌كه‌م كارمانه بۆ ئه‌و پرسه گرنگه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین له داهاتوودا كاری فراوانتر بكه‌ین له شاری هه‌ولێر یان هه‌ر شارێكی تر بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure