ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ له‌ناوبردنی مێروو له ماڵان‌دا به‌كارده‌هێنرێت له كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی كیمیایی دروستده‌كرێت كه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی لێده‌كرێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نوسینگه كشتوكاڵییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆردا گرتووه. بێستون عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نوسینگه كشتوكاڵییه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: رۆژانه سه‌ردانی نوسینگه‌و كۆمپانیا‌و خانووه پلاستیكیه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كه‌ن و پشكنینی بۆ ئه‌و ده‌رمانانه ده‌كه‌ن له كشتوكاڵكردن یاخود بۆ له‌ناوبردنی مێروو به‌كارده‌هێنرێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی له‌ناوبردنی مێروودا گیراوه. وتیشی: یه‌كێك له‌و مادده مه‌ترسیدارانه‌ی له دروستكردنی ده‌رمانی قڕكه‌ردا به‌كارده‌هێنرێت (پایپه‌رماپین)ـه، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رماندا گرتووه كه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و مادده ژه‌هراوییه له پێكهاته‌یدا هه‌یه، كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عیراق تۆمارنه‌كراوه‌و به‌رهه‌مه‌كانیان جێی مه‌ترسییه، له‌به‌رئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌كراوه‌و رێگری له كڕین و فرۆشتنی ده‌كرێت. سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ئاگاداری سه‌جه‌م نوسینگه‌و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان كراونه‌ته‌وه له هاورده‌نه‌كردن و نه‌فرۆشتنی ئه‌و مادده مه‌ترسیدارانه، ئه‌و بڕه‌شی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی یاسایی ده‌كرێنه‌وه. پایپه‌رماپین، به دوو شێوه مرۆڤ به‌كاریده‌هێنێت، به‌شێكی راسته‌وخۆ له ماڵه‌كاندا وه‌ك ده‌رمانی له‌ناوبردنی مێروو به‌كارده‌هێنرێت و به‌شه‌كه‌ی تر به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی و له‌ڕێی سه‌وزه‌و میوه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیشی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی به‌های خۆراكی به‌رهه‌مه‌كان و زیانێكی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure