1- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێخه‌وی و زاكیره: زۆرێك له قوتابیان بنێشت ده‌جون بۆ فراوانكردنی بیریان. به‌هۆی جوینی بنێشت شه‌ویلگه ده‌جوڵێت و بیركردنه‌وه فراوانترده‌بێت چونكه بنێشت هانی ده‌ماره‌كان ده‌دات به به‌شێك له مێشك ببه‌سترێته‌وه، هۆكاریشه بۆ زۆربوونی خوێن و ئه‌وه‌ش یارمه‌تی خه‌ڵكی ده‌دات هه‌ست به وریاییه‌كی زۆر بكه‌ن. 2- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌ستان و دڵه‌ڕاوكێ: مرۆڤ به بنێشت جوین باش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره له حه‌سانه‌وه‌ی شڵه‌ژاوی و ترس. وزه‌به‌خشه‌و وامان لێده‌كات هه‌ست به هێمنی بكه‌ین، وادیاره جوینی بنێشت ده‌بێته هۆی گۆڕینی خوه خراپه‌كان. وه‌ك نینۆك خواردن یان لاق جوڵاندن، كاتێك هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و په‌ستانێكی زۆر ده‌كه‌ین. كاتێك ده‌ست به سه‌عیكردن ده‌كه‌ین بنێشت جوین یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ. 3- پاراستنی ددانه‌كان: جوینی بنێشتی شیرین بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه له‌دوای ژه‌مه خۆراكییه‌كان، ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی روكه‌شكردنی ددانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كلۆری ددانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانی پوك. ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ زۆربونی تف و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترش له‌ناو ددانه‌كان. هه‌روه‌ها به‌ته‌نها دروستكردنی دڵنیایی له شیرینی ئه‌و بنێشته‌ی كه ده‌یجویت كه شه‌كری تێدایه، بنێشت ده‌توانێت ترش زیادبكات. 4- یارمه‌تی جگه‌ره نه‌كێشان ده‌دات: بنێشت وه‌ك جادو وایه بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان، بنێشت مادده‌ی نیكۆتینی تێدایه‌و به‌هۆیه‌وه هه‌وڵده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی جگه‌ره، هه‌روه‌ها جوینی بنێشت یارمه‌تیده‌ره بۆ هێواشكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی جگه‌ره‌نه‌كیشان. خاك – س: wisebread
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure