له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كه‌سه‌كان به مه‌به‌ستی سوتانی كالۆری و دابه‌زاندنی كێش و به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش و چه‌ند سوودێكی تر زه‌نجه‌بیل ده‌خۆن، به‌ڵام پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی بكرێت له خواردنی زه‌نجه‌بیل زیانی ته‌ندروستی لێده‌كه‌وێته‌وه. پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كی گونجاو و بڕێكی كه‌م زه‌نجه‌بیل پێویسته بخورێت سوودی زۆره بۆ جه‌سته به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی بكرێت چه‌ند مه‌ترسییه‌ك روبه‌ڕووی كه‌سه‌كان ده‌كاته‌وه. یه‌كێك له زیانه‌كان ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خانمانی دووگیان به‌تایبه‌ت له مانگه‌كانی سه‌ره‌تادا زه‌نجه‌بیل زۆر بخۆن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆرپه‌كه‌یان له‌باربچێت. هه‌روه‌ها له‌كاتی سوڕی مانگانه‌شدا نابێت خانمان بیخۆن به‌وپێیه‌ی له‌وكاتانه‌دا پێده‌چێت توشی خوێنبه‌ربوونێكی زۆریان بكات. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه نابێت به‌رده‌وام بیخۆنه‌وه، چونكه زه‌نجه‌بیل بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه په‌ستانیان نزمه‌و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن. پزیشكان رێنمایی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن كه زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ چا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وكاره به‌رده‌وام مه‌بن، چونكه به‌و تێكه‌ڵه‌یه گه‌ده‌و سك ده‌ئاوسێت و غازاتیش دروستده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی سوتانی گه‌ده‌ش. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure