مرۆڤه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گرنگی به خواردنه‌وه‌ی قاوه‌و كۆفی ده‌ده‌ن، هه‌ریه‌كه‌و له‌سه‌ر حه‌زی خۆی دروستی ده‌كات و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سانێك حه‌زیان له‌قاوه‌ی تاڵه بۆ پاراستنی باری ته‌ندروستیان و له‌هه‌مانكاتیشدا چه‌ند كه‌سێك حه‌ز به‌تامی شیرین ده‌كه‌ن. جگه‌له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له دروستبوونی وه‌رزه‌كاندا چۆنیه‌تی دروستكردنی قاوه‌ش ده‌گۆڕێت، بۆنموونه له هاویندا قاوه‌ی سارد به سه‌هۆڵ ئاماده ده‌كرێت و له زستانیشدا به گه‌رمی ده‌خورێته‌وه. له‌م بابه‌ته‌دا شێوازێكی نوێ ئاشكرا ده‌كه‌ین بۆ دروستكردنی شیر‌و قاوه. كه‌ره‌سته‌كان: ۲ كه‌وچك كاكاو ۲ كه‌وچك كۆفی ۲ كه‌چك شیری وشك ۲ كه‌رت نه‌سته‌له‌ی قاوه‌ی ره‌ش ۱ كه‌وچك هه‌نگوین ۱۵۰ میلی‌لیتر شیری سۆیا شێوازی ئاماده‌كردن: 1- سه‌ره‌تا له‌ناو قاپێكدا تێكه‌ڵه دروستبكه به‌كاكاو و كۆفی و شیری وشك. 2- دواتر شیری سۆیا له‌سه‌ر ئاگر به‌هێمنی بكوڵێنه. 3- دوای ئه‌وه‌ی كه شیره‌كه كوڵا له‌سه‌ر ئاگر دایبگره‌و تێكه‌ڵه‌كه‌ی تێبكه، دواتر تێكی بده. 4- ئێستاش شیر‌و قاوه‌كه بخه‌ره ناو كوپه‌وه. 5- له‌كۆتاییدا گرنگی به باكارهێنانی هه‌نگوین و نه‌سته‌له‌ی قاوه بده بۆ خۆشكردنی تام. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure