1/2/2018 09:36 AM

لە دوو ئەنجامی چاوەران نەكراودا چێڵسی و مان یونایتد بە جیا دۆران

لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی چەندین یاری گرنگ بەرێوە چوون كەتیایدا یاری لوتكە لەنێوان مان یونایتد و تۆتنهام ئەنجام درا.


تۆتنهام توانی سەركەوتنێكی ئاسان بەسەر كورانی مۆرینهۆ تۆمار بكات كاتێك بە دوو گۆڵ توانی سەركەوتن بەسەر یانەی شەیتانە سورەكان تۆمار بكات.


تۆتنهام بەو بردنەوەیە توانی خاڵەكانی بەرز بكاتەوە بۆ 48 خاڵ و لە پلەی پێنجەمدایەو مان یوناتیدیش بە 53 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەكەدا مایەوە .


لە یاریەكی تردا یانەی چێڵسی بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو توشی شكستێكی گەورە هات لەبەرامبەر یانەی پۆرتسمۆس كاتێك بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر  یارییەكەی دۆراند.


چێڵسی نەیتوانی سود لە دۆرانی مان یونایتد ببینێت و لە پلەی چوارەمی خولەكەدا مایەوە بە 50 خاڵ و هەرچی یانەی پۆرتسمۆسە بە بە 28 خاڵ لە پلەی 10 یەمی خولەكەدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved