جوانكاريیه‌كان ئه‌و ماددانه‌ن كه خانمان رۆژانه به‌كاریده‌هێنن، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكیيه‌كان مه‌ترسی تێكچوونی پێستی لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مادده‌كه ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت ئه‌وا زیانه‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێته‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان و له فرۆشگایه‌كی باله‌ی ئه‌وروپی له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 210 پارچه مادده‌ی جوانكاری خانماندا گیراوه. وتيشی: به‌شێكی زۆری مادده جوانكاريیه‌كان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌یه‌وه‌و به‌شه‌كه‌ی تری به‌هۆی نه‌بوونی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌روه‌ها له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی و كوالێتی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و هه‌رێم نه‌كراوه. راشيگه‌ياند: به‌پێی ڕێنماییه پزیشكیيه‌كان و له‌كاتی به‌سه‌رنه‌چوونیدا، مادده جوانكاریه‌كان رۆژانه‌و به‌بڕێكی زۆر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی پێستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی دروستده‌كات، كه‌واته ئه‌و مادده جوانكاریانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت مه‌ترسی زیانه‌كه چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێت. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له خانمان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكرن و كڕینی پێداویستیه‌كانیان، گرنگی زیاتر بده‌ن به به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی به‌كاریده‌هێنن و خۆیان له مادده ماوه به‌سه‌رچووه‌كان بپارێزن، كه زیانێكی زۆر بۆ سه‌ر ته‌ندروستی خۆیان و مناڵ و خانه‌واده‌كه‌یان دروستده‌كات. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure