1/2/2018 01:39 PM

قوفڵبوونی ئەژنۆ چییە؟ هۆكارو چارەسەرەكانی..

قوفڵبوونی ئەژنۆ بەربڵاوترین حاڵەتە کە هەندێک كەس توشی دەبێت، ئەویش بەهۆی پچڕانی کڕکڕاگەی ئەژنۆوە دەبێت لە ئەنجامی هەوکردن یاخود بەهۆی چەمانەوەی نائاسایی ئەژنۆ.

لەبارەی نەخۆشییەكەوە د.عومەر باراوی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ئێسك و جومگە دەڵێت: ئەم حاڵەتە زۆرتر دووچاری یاریزانانی تۆپی پێ دەبێتەوە، بەڵام هەندێكجاریش توشی ئەو كەسانەش دەبێت كە دەکەون یان هەڵدەخلیسكێن لەسەر بەفرو سەهۆڵ لە وەرزە ساردەكاندا.

د.عومەر باراوی دەربارەی چۆنێتی خۆپاراستن لەمجۆرە حاڵەتانە دەشڵێت: دەتوانرێت پێشی پێبگیرێت، ئەویش بە جۆرە وەرزشێکی تایبەتی كە پزیشك دیاری دەكات، بۆ ئەوەی ماسولکەكانی بەهێز بکات، هەروەها ئەو کەسانەی یاری تۆپی پێ دەکەن پێویستە بە وریاییەوە ئەژنۆیان بچەمێننەوەو بەكاریبهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا بەكارهێنانی جۆری پێڵاو بەتایبەت لەکاتی سەرماو سۆڵەو بەستنی زەمینداو كاریگەری خۆی هەیە، بۆیە پێویستە سوود لە پێڵاوانە وەرگرین كە گونجاون و پاژنەی گونجاویان هەیە، هەروەها بەکارهێنانی گۆچان بۆ كەسانی بەتەمەن تاوەکو بەدووربێت لەڕوودانی ئەم حاڵەتانە.

ئەو پزیشكە پسپۆڕە لەبارەی چارەسەرییەكانەوە ئەوە دەخاتەڕوو، قفڵبوونی ئەژنۆ بە دەرمان دەتوانرێت ئازارەکەی کەمبكرێتەوە بەڵام چارەسەری حاڵەتەكە هەندێکجار بە نەشتەرگەری دەبێت و دەتوانرێت نەخۆش رزگار بكرێت.

خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved