3/2/2018 09:28 AM

هێرشبەرە نوێكەی یەكەم سێ خاڵی بەخشیە دۆرتمۆند

یانەی بروسیال دۆرتمۆندی ئەڵمانی دوای سێ یاری توانی جارێكی تر بگەرێـتەوە سەر رێچكە سەركەوتن و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گَۆڵ سەركەوتنی بەدەست هێنا.


یارییكە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 21ی خولی بۆندیس لیگای ئەڵمانی دا ئەنجام بدرا كە بەرامبەر یانەی كۆڵن بوو.


یاریزانی نوێی یانەكە میچی باچوای  توانی دوو گۆڵ و ئەندرێ چۆرلە گۆڵێك بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد,دوو گۆڵەكەی یانەی كۆڵن  زولەر و خۆرخێ تۆماریان كرد.


دوای یارییەكە دۆرتمۆند بە شێوەی كاتی پلەی دووەمی وەرگرتەوەو یانەی كۆڵن دوا پلەی خولەكەی گرتووە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved