3/2/2018 09:42 AM

زیانه‌كانی مۆبایل

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مۆبایل چه‌ند كارێكی بۆ تاكه‌كان ئاسان كردووه‌و سوودی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا چه‌ندین زیانیشی هه‌یه‌.

به‌وپێیه‌ی زۆرێك له‌ تاكه‌كان مۆبایل به‌كارده‌هێنن به‌تایبه‌تی گه‌نجان، شه‌وان كاتێك ده‌خه‌ون مۆبایله‌كانیان له‌ژێر سه‌ریان یان له‌نزیك خۆیان دایده‌نێن، ئایا به‌ كوژاوه‌یی بێت یان به‌ داگیرساوی هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌و به‌ هه‌ردوو شێوه‌كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی به‌ مێشك، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و تیشكانه‌ی لێوه‌ی ده‌رده‌چێت.

هه‌ربۆیه‌ زانایان ئامۆژگاری تاكه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ له‌كاتی خه‌ودا مۆبایل له‌دووری چوار مه‌تر له‌خۆیانه‌وه‌ دابنێن تا بتوانن به‌ ئارامی بخه‌ون.

جێی باسه‌، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی مۆبایل ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل و دانانی له‌نزیك خۆته‌وه‌ له‌كاتی خه‌ودا، تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كت ده‌كات، ئه‌وانیش: سه‌رئێشه‌، خه‌مۆكی، سوربوونه‌وه‌ی چاو، دڵه‌ڕاوكێ، تا راده‌یه‌كیش ئاستی زیره‌كی كه‌مده‌كاته‌وه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved