له چێشتخانه‌كاندا هه‌ڵه‌ی زۆر هه‌یه‌و ده‌كرێت دووربین لێی كه له‌وانه‌یه ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆت و خێزانه‌كه‌ت دروستبكات و بۆ پاراستنی هه‌میشه‌یی پێویسته باوه‌ڕت به‌م زانیارییانه هه‌بێت. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر: * بڕێكی زۆر ئاو به‌كاربهێنی له كوڵاندنی سه‌وزه‌واتدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له ڤیتامینه‌كانی له ئاودا له‌ده‌ستده‌دات. * جنینی وردی سه‌وزه‌وات پێش لێنان به ماوه‌یه‌كی زۆر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مكاره زۆر له ڤیتامینه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات له ئاودا. * خوساندنی سه‌وزه‌وات و میوه ماوه‌یه‌كی زۆر له ئاودا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی شیبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له ڤیتامینه‌كانی و له‌ده‌ستدانی له ئاودا. * كوڵاندنی سه‌وزه‌وات له ئاودا به ماوه‌یه‌كی زۆر، كوڵاندنی زۆر نرخی خۆراكی كه‌مده‌كاته‌وه‌و بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌مكاره‌دا سه‌وزه‌واته‌كه ده‌كرێته ئاوی كوڵاو یان به‌كارهێنانی مه‌نجه‌ڵی هه‌ڵم كه خێرایی به‌رجه‌سته ده‌كات و نرخه خۆراكییه‌كه‌ی ده‌پارێزێت. * لێنانی سه‌وزه‌وات و گۆشت پێكه‌وه دانانیان له‌سه‌ر ئاگر ماوه‌یه‌كی زۆر، واباشه سه‌وزه‌واته‌كه بكوڵێت و پاشان گۆشته كوڵاوه‌كه‌ی تێبكرێت. * گۆشتی به‌ستوو یان سه‌وزه‌واتی به‌ستوو راسته‌وخۆ بخرێته ئاوی كوڵاو، به‌ڵكو دانرێت هه‌تا توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ی. پاشان ده‌خرێته ئاوی كوڵاو، ئه‌مه‌ش نرخه خۆراكییه‌كه‌ی ده‌پارێزێت. * به‌هاراتاویكردنی گۆشت و خوێكردنی پێش برژاندنی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بڕێكی زۆری ئاسن.. واباشه پێشتر گۆشته‌كه ببرژێت و پاشان خوێ بكرێت. * به‌كارهێنانی رۆنی سووركردنه‌وه چه‌ندجارێك، به‌كارهێنانی رۆن بۆ چه‌ندجارێك ده‌بێته هۆی زیانی ته‌ندروستی زۆر، بۆیه واباشه رۆنی سوركردنه‌وه‌ی گیایی كه به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی زۆر ده‌گرێت وه‌ك رۆنی گه‌نمه‌شامی و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و خورما كه له (10) جار زیاتر نه‌بێت له یه‌ك به‌كارهێناندا. * لێنانی په‌تاته‌و گێزه‌رو گیاكانی تری كه ریشه‌دارن پاش پاككردن، باشتروایه به توێكڵه‌كه‌یه‌وه لێبنرێت و پاشان توێكڵه‌كه‌ی لێبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نرخه خۆراكییه‌كه‌ی پارێزراو بێت. * كوڵاندنی چا زیاتر له‌جارێك یان ماوه‌یه‌كی درێژ، ئه‌مه هه‌ندێك له سووده‌كانی له‌ده‌ستده‌دات و زیانه‌كانی زیاتر ده‌كات. به‌ڵكو باشتروایه ئاوه‌كه كوڵاو بێت و چای تێبكرێت و خواردنه‌وه‌ی له‌پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ندا بێت. خاك - س/ كتێبی خواردن و هونه‌ری چێشتلێنانی كوردی و جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure