رۆژی 2-2-2018 بینای سایلۆی سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای هیوا ره‌ئوف به‌شێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كۆنترۆڵكراو ته‌قێنرایه‌وه كه له ساڵی 1978ـه‌وه دروستكراوه. هۆكاری ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بینایه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره سوودی نه‌ماوه‌و له‌جێگاكه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌شتیاری دروستده‌كرێت به‌ناوی داون تاون و هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان ده‌ڕه‌خسێنێت. جێی باسه، به شێوه‌یه‌كی زۆر پلان بۆ داڕێژراو و كۆنترۆڵكراو ته‌قێنرایه‌وه، هه‌ربۆیه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بۆ هاوولاتیانی سلێمانی لێنه‌كه‌وته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure