4/2/2018 09:04 AM

تەندروستی هەرێم ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە ئاشكرادەكات

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی رایگەیاند لە ساڵی 2017دا لە هەرێمی كوردستان  لەهەر 100 هەزار هاووڵاتی 92 كەس توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و كۆی ئەوانەشی توشی نەخۆشيیەكە بوون دەكاتە 4 هەزارو 808 كەس.

 

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستی 

من دەتوانم... ئێمە دەتوانین 

هاووڵاتیانی خۆشەویست...


4ی شوباتی هەموو ساڵێ، رۆژی جیهانی شێرپەنجەیە، ئەو نەخۆشیەی وەك بكوژی سەرەكی مڕۆڤ دەناسرێت و ساڵانە زیاتر لە 8 ملیۆن كەس دەكوژێت و زیاتر لە 14 ملیۆنیش دووچاری نەخۆشیەكە دەكات لە جیهان. 

لە هەرێمی كوردستان، رێژەی نەخۆشیەكە تاوەكو ئێستا لەخوار ستاندەردی پێشبینی كراوی ساڵانەیە بۆ نەخۆشیەكە، بەجۆرێك لەو وڵاتانەی رێژەی شێرپەنجەیان بەرزە ساڵانە زیاتر لە 300 كەس توشی شێرپەنجە دەبن لەهەر 100 هەزار هاووڵاتی لەو وڵاتانە، لەكاتێكدا لەو وڵاتانەی رێژەی شێرپەنجە نزمە ساڵانە كەمتر لە 100 كەس توشی شێرپەنجە دەبن.

لە هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2017دا، 92 كەس لەهەر سەد هەزار هاووڵاتی توشی شێرپەنجە بوون بەكۆی گشتی چوار هەزارو 808 نەخۆش لەو ساڵەدا.

هۆكاری زیادبوونی شێرپەنجە لە جیهان، پەیوەستە بە شێوازی ژیانی ناتەندروست، جگەرەكێشان، خواردنەوە كحولیەكان، قەڵەوی و كەم جوڵەیی و وەرزش نەكردن لەگەڵ خواردنی خواردنە لە قوتوكراو و ئامادەكان و خێراكان، هاوكات كەم خواردنی سەوزەو میوە هۆكارێكی ترن.

زیادبوونی گەشەی دانیشتوان و زیادبوونی تێكڕای تەمەن لەگەڵ پیسبوونی ژینگە هۆكاری گرنگی ترن بۆ شێرپەنجە.

لەم دەرفەتەدا، لە كوردستان هاوشانی وڵاتانی تر ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت و چالاكی هۆشیاری جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت لە شارەكانی كوردستان.

هەروەك لە دروشمی جیهانی ئەم رۆژەدا هاتووە، من دەتوانم... ئێمە دەتونین، هەموو تاكێكی كۆمەڵ دەتوانێت بەشداربێت لە بەگژداچونەوەو پێشگیری شێرپەنجە بەڕێگەی:-

هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست 

وازهێنان لە جگەرەكێشان 

دووركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولیەكان

چالاكبوون و وەرزشكردن 

رزگاربوون لە قەڵەوی 

خواردنی رۆژانەی سەوزەو میوە 

دووركەوتنەوە لە خواردنە لەقوتووكراو و ئامادەو خێراكان

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved