4/2/2018 09:20 AM

ئەرسیناڵ گۆڵ بارانی میوانەكەی كردو مان سیتیش تەنها خاڵێكی وەرگرت

لە یارییەكانی هەفتەی 26ی پریمەرلیگی ئینگلیزی چەندین یاری گرنگ بەرێوە چوو.


یانەی مانچستەرسیتی پێشەنگ رووبەرووی یانەی بێرنلی بویەوەو یارییەكەی بە خاڵێك تەواو كرد.


دانیلۆ لە خولەكی 22 دا مان سیتی پێش خست بەڵام گۆد موسیۆن نەیهێشت گواردیوڵا سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنێت و لەخولەكی 82 دا ئەنجامەكەی بۆ خاوەن یاریگا یەكسان كردەوە .


لە یاریەكی تردا یانەی ئەرسیناڵ توانی بەردەوامی بداتە ئەنجامە باشەكانی و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی ئیڤەرتۆنی بردەوە ,یاریزان رامسی توانی لە یارییەكەدا هاتریك بۆ فینگەر تۆمار بكات.


لە یارییەكی ترداو لە كاتێكی جیاوازدا مان یونایتد بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی هێدرسفێڵدی بردەوەو خۆێ‌ لە مان سیتی نزیك كردەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved