جۆره ڤایرۆسێك له‌ناو خه‌ڵكیدا به (په‌تا) به‌ناو بانگه. ئه‌م ڤایرۆسه زۆر هۆكار هه‌ن له‌ڕووی زانستییه‌وه كه توشی مرۆڤ ببێت، له‌ڕاستی زانستی پزیشكیشدا وا باسی لێكراوه كه كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامینه به رێژه‌یه‌كی زۆر، به‌مه‌ش ئه‌و كه‌سه باری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و سیستمی به‌رگری واته (مه‌ناعه) داده‌به‌زێت و توانای جوڵه‌و له‌شی لاواز ده‌بێت و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت تا ئه‌و ڤایرۆسه سوڕی ژیانی خۆی ته‌واوده‌كات. له‌ناو له‌شی مرۆڤدا زۆرن ئه‌و فاكت و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه، گرنگترینیشیان: 1- گۆڕینی كه‌شوهه‌وا به‌تایبه‌ت له‌نێوان وه‌رزه‌كاندا، زۆرجار رێژه‌ی زۆری ئه‌م حاڵه‌ته له وه‌رزی زستاندا زیاد ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕینی كه‌شوهه‌وا له‌نێوان شوێنی نیشته‌جێبوونتدا. 2- به‌ركه‌وتنی هه‌وایه‌كی وشكی سارد به‌تایبه‌ت دوای به‌فربارین. 3- نزیككه‌وتنه‌وه یان ته‌وقه‌كردن یان ماچكردنی كه‌سانی توشبوو به‌م حاڵه‌ته رێژه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ی زیاتر ده‌كات. 4- كه‌م خواردنی ئه‌و ماددانه‌ی كه خاوه‌نی ڤیتامینێكی زۆرن وه‌ك (هێلكه – ماسی – گۆشت - برۆكلی - پرته‌قاڵ...). له گرنكترین نیشانه‌كانی:
1-هه‌ستكردن به سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر. 2-به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش. 3-دروستبوونی كۆكه‌یه‌كی وشك. 4-ته‌ڕبوونی لوت به‌هۆی لاوازبوونی مولوله‌كانی خوێن. 5-هه‌ستكردن به لاوازی له‌ش. 6-نه‌مانی برسێتی و كاریگه‌ری بۆ حه‌زكردن له خواردن. جێی باسه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (who) له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure