به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكه‌كان زۆربه‌یان كێشه‌ی سه‌رئێشه‌یان هه‌یه به‌هۆی سه‌ختی كاركردن و ماندووێتی یان كێشه‌و نه‌خۆشییه‌وه، پزیشكان زۆرترین هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا بتوانن چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌و تاكه‌كان له‌و كێشه‌یه رزگاربكه‌ن، هه‌ربۆیه له تازه‌ترین توێژینه‌وه‌شیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه رۆژانه خواردنی بڕێك چه‌ره‌سات چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه ده‌كات. چه‌ره‌سات به‌هۆی ئه‌و چه‌وری و ماددانه‌ی تێیدا هه‌یه یارمه‌تی چالاكبوونی سوری خوێن ده‌دات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه یان نه‌مانی سه‌رئێشه هه‌یه، هه‌ربۆیه رێنمایی ده‌ده‌ن رۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕی 200 تا 300 گرام چه‌ره‌سات بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام حه‌پی سه‌رئێشه به‌كارنه‌هێنرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و رێگه‌یه ئازاری سه‌رئێشه كه‌می نه‌كرد، ئه‌وا پێویسته كه‌سه‌كه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات به‌مه‌به‌ستی زانینی جۆری سه‌رئێشه‌كه، به‌وپێیه‌ی هه‌ندێك جۆری سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ری شه‌قیقه یاخود شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه. خاك - كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure