4/2/2018 09:32 AM

لالیگا: ریاڵ مەدرید دوو خاڵی تری لە دەستدا

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاڵەوانی وەرزی پێشوی خولەكە بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەكانی .

لەم هەفتەیەدا لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی لیفانتی  بویەوەو یارییەكەی لێ نەبردەوە .

ریاڵ مەدرید لەرێگەی سێرجۆ رامۆسەوە لەخولەكی 11 دا پێشكەوت بەڵام پێش تەواو بونی یارییەكە لە گێمی یەكەمدا بە سێ خولەك ئیمانوێل بواتینگ ئەنجامەكەی بۆ لیفانتی یەكسان كرەدەوە .

لە گێمی دووەمداو لە خولەكی 81 دا ئیسكۆ جارێكی تر ریاڵ مەدریدی پێش خستەوە بەڵام ئەوەندەی نەبرد لە خولەكی 89 دا پازینی ئەنجامەكەی جارێكی تر بۆ لیفانتی یەكسان كردەوە.

دوای یارییەكە زەیدان " لە لێدوانێكیی دا رای گەیاند كە لالیگا تەواو نەبووەو خۆمان بەدەستەوە نادەین" .

ئێستا ریاڵ مەدرید بە 39 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەكەدایەو لیفانتی بە 20 خاڵ لە پلەی 17ی خولەكە دەبینرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved